شەرمی پێغەمبەر ﷺ

24/08/2024 ، شەممە

35

شەرمی پێغەمبەر ﷺ
شەرمی پێغەمبەر ﷺ

" شەرمی پێغەمبەر ﷺ "



پێغەمبەری خودا ﷺ لەهەموو کەسێک زیاتر خاوەنی شەرم بوو ، ئەبو سەعیدی خودری - رضي الله عنه - دەربارەی دەفەرمووێ :
" پێغەمبەری خودا ﷺ زۆر لەو ئافرەتە بەشەرمتر بوو کە هێشتا شووی نەکردووە و هەرگیز تێکەڵی پیاوان نەبووە بەهۆی شەرمەکەیەوە . "

یەکێک لەو ساتانەی کە شەرمی پێغەمبەر ﷺ تێیدا دەردەکەوێ ئەو ساتەبوو کە ئافرەتێک هاتە لای و پرسیاری ئەوەی لێ کرد کە چۆن خۆیان پاک بکەنەوە لە سوڕی مانگانەدا ؟
ئەویش چۆنیەتی غوسلی سوڕی مانگانەی پێ گووت و پاشان فەرمووی : بە پەڕۆیەکی بۆن میسک شوێنی خوێنەکە پاک بکەرەوە
ئافرەتەکەش دووبارە پرسیارەکەی دووبارە کردەوە و گوتی : چۆن خۆم پاک بکەمەوە !
پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی : سبحان الله ! خۆتی پێ پاک بکەرەوە ! ( لێرەدا پێغەمبەر ﷺ شەرمی کرد کە جارێکی تر بۆی ڕون بکاتەوە )
پاشان دایکمان عائیشە دەفەرمووێ : ئەو ئافرەتە سەرنجی ڕاکێشام کە چۆن نازانێ غوسل دەربکات لەکاتی سوڕی مانگاندا ! پاشان بردم بۆلای خۆم و تێمگەیاند .

ئامادەکردنی : محمد عبدالله
#ڕەوشتی_پێغەمبەرمانﷺ
#noor.نور