لەتبوونی مانگ

24/08/2024 ، شەممە

21

لەتبوونی مانگ
لەتبوونی مانگ

لەتبوونی مانگ:

یەکێکی دیکە لە موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ لەتبوونی مانگە، ئەمەش پێش ڕووداوی کۆچی پێغەمبەر ﷺ بوو، کاتێک موشریکەکان داوایان لە پێغەمبەری خودا ﷺ کرد مانگیان بۆ لەت بکات، لەبەرامبەردا بەڵێنی ئیمان پێ هێنانیان پێدا، ئەگەر ئەوە ڕوویدا، بۆیە پێغەمبەری خودا ﷺ داوای لە پەروەردگار کرد کە مانگی بۆ لەت بکات، کە شەوێکی چواردەی مانگ بوو مانگ لە پڕترین شێوەی خۆیدا بوو، بۆیە خودای گەورە دابەشی کرد بۆ دوو بەش، هەندێک لە هاوەڵانیش لە نێوان هەردو دوو بەشی مانگدا چیای (حراء) یان بینی، ئینجا وەکو خۆی لێهاتەوە و گەڕایەوە سەر شێوەی خۆی.

ئامادەکردنی ئارام ئەرسەلان

#موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ
#نور noor